گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەرێم؛ پەرلەمانتارێک چیرۆکی فرۆشتنی شوقەیەک بە هاووڵاتیەک لە هەوادا ئاشکرادەکات

2020.01.31 - 22:41
هەرێم؛ پەرلەمانتارێک چیرۆکی فرۆشتنی شوقەیەک بە هاووڵاتیەک لە هەوادا ئاشکرادەکات
ناس کورد- سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، هاووڵاتییەک شوقەیەکی لە قاتی 32ی پڕۆژەیەک پێفرۆشراوە، بەڵام دواتر کە چووە بۆ سەیری پڕۆژەکە، دەبینێت 28 نهۆمە، واتە شوقەی لە هەوادا پێ فرۆشراوە. ، هاوڕێ مەلا ستار، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " هاووڵاتییەک لەپاش ئەوەی پێشەکی کڕینی نھۆمی ژمارە 32 لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون دەدات، ماوەی چەند مانگێک تێدەپەڕێ و بەمەبەستی تەماشاکردنی شوقەکەی دەچێتە سەردانی پرۆژەکە لەوێ دەبینێت شوقەکان تاوەکو نھۆمی ژمارە 28 بوونی ھەیە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: "واتە  هاووڵاتییەکە شوقەی لە هەوادا پێ فرۆشراوە، ئەم جۆرە لە فێڵکردن و خۆڵکردنە چاوی ھاووڵاتیان دەبێت ڕابگیرێت".   ، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان داواشی لە هاووڵاتیان کردووە، ھەر زانیاریەکیان لەسەر فێڵکردن بەدیکرد بۆیان بنێرن بەزووترین کات دەچن بە دەنگیانەوە.