گه‌ڕان

Shadow Shadow

كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت

2020.01.31 - 11:55
كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى پێشبینییەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى کوردستان، بڵاوکردەوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان کە وێنەیەکى دەست (ناس کورد) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە ، پێشبینى دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نەمە باران و بەفربارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات. . بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ و سبەی، ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان هەور و باراناوی بێت بە درێژایی کات و  بە فربارینیش لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکاندا ببارێت. . ڕاگەیاندراوەکە ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات،  ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترین 9 پلەی سیلیزی  دەبێت، لە سلێمانی 9پلەی سیلیزی بە 4پلەی سیلیزی و لە دهۆک 11پلەی سیلیزی بە 5پلەی سیلیزی و لە کەرکوک 15پلەی سیلیزی بە 6 پلەی سیلیزی دەبێت. . لەبارەى پلەى گەرمى سبەی (شەممە)ى شارەکانى کوردستان، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕونیدەکاتەوە، پێشبینى دەکرێت سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 6 پلەی سیلیزی و نزمترین 3 پلەی سیلیزی بێت، لە سلێمانی 5 پلەی سیلیزی بە سفری سیلیزی و لە دهۆک 5 پلەی سیلیزی بە سفر پلەی سیلیزی و لە کەرکوک پلەی سیلیزی 8 بە 2 پلەی سیلیزی بێت.