گه‌ڕان

Shadow Shadow

كێ ده‌توانێت دادگای فیدراڵی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌؟ پسپۆڕێكی دیاری یاسایی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

2020.01.31 - 10:15
كێ ده‌توانێت دادگای فیدراڵی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌؟ پسپۆڕێكی دیاری یاسایی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات
ناس كورد- پسپۆڕێکى یاسایى عێراق ڕایگه‌یاند "بەگوێره‌ی مادەى 30ى دەستورى عێراق‌ ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى و هیچ دامەزراوەیەکى تر ناتوانێت دادگاى فیدراڵ هەڵوەشێنێتەوە، تەنها بەڕێکارى یاسایى ئەو کارە دەکرێت". . عەلى تەمیمى پسپۆڕى یاسایى دیارى عێراقى بەمیدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاند، بڕیارى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى بەواتاى  هەڵپەساردنى کارەکانى دادگاى فیدراڵى نییه‌ بەڵکو تەنها چەند ڕێنماییەکى دادوەرییە و ئەو ئەنجومەنەش ماف و دەسەڵاتى ئەوەى نیە کارەکانى دادگاى فیدراڵى ڕابگرێت. . ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هەڵوەشاندنەوەى دادگاى فیدراڵ بەگرتنەبەرى 3 ڕێوشوێن دەبێت، یەکەمیان هەموار کردنى یاساى ژمارە 30ى ساڵى 2005 و گەڵاڵەکردنى پڕۆژەیەى یاسایەکى نوێی دادگاى فیدڕاڵ لەپەرلەمانەوە یاخود تانە لێدان لەدادگاى فیدراڵ لەلایەن پەرلەمانەوە لەبەردەم هەمان دادگادا. . ته‌میمی رونیکردەوە، دەرکردنى  بڕیارێکى کارگێڕى لەلایەن ئەنجومەنى باڵاى دادوەرییەوە دادگاى فیدراڵ پەکناخات لەبەر ئەوەى بەپێى یاسا کارەکانى دەکات و هیچ یاسایەکیش بەیاسا نەبێت هەموار ناکرێت و بۆیە ئەو بڕیارەش تەنها دەربڕینى بیروبۆچونە. . لەچەند ڕۆژى ڕابردودا بەهۆى دامەزراندنى ئەندامێکى خانەنشینکراوى دادگاى فیدراڵ لەدادگاى تەمییز، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى نامەیەکى ناڕەزایى لەسەر ئەو دادگایە دا بەسەرۆککۆمار و هەروەها گشتاندنێکى بۆ سەرجەم دادگاكان کرد کە مامەڵە لەگەڵ دادگاى فیدراڵدا نەکەن. .