گه‌ڕان

Shadow Shadow

فیفا دەستلەکارکێشانەوە بەکۆمەڵەکەى یەکێتیی تۆپى پێى عێراقى قبوڵکرد

2020.01.30 - 23:34
فیفا دەستلەکارکێشانەوە بەکۆمەڵەکەى یەکێتیی تۆپى پێى عێراقى قبوڵکرد
ناس کورد-   یەکێتیی تۆپى پێى جیهانیی "فیفا" دەستلەکارکێشانەوە بە کۆمەڵەکەى یەکێتى تۆپى پێى عێراقى قبوڵکردو لەو بارەیەوە نامەیەکى ئاراستەى یەکێتییەکە کردووە کە تێیدا ئاماژە بە رەزامەندى لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکە کراوە. ، سەبارەت بە نامەکە عەلى جەبار، جێگرى سەرۆکی یەکێتى تۆپى پێى عێراق بەئاژانسى فرانس پرێسى وتووە: "بەشى پەیوەندیەکانى یەکێتیەکەمان نامەیەکى لە فیفاوە بەدەست گەیشتووە کە تێیدا ئاماژە بە رەزامەندى لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى ئەندامانى نوسینگەى جێبەجێکارى یەکێتیەکە کراوە". ، ڕونیشیکردوەتەوە، ئەوەش لەنامەکەدا هاتووە کە مەلەفى دەستلەکارکێشانەوەکە ئاراستەى لیژنەکانى فیفا کراوە  بۆ ئەوەى بڕیار لەسەر قۆناغەکانى داهاتووى یەکێتیەکە بدەن. ، پێشتر عەدنان درجال، یاریزان و راهێنەرى نێودەوڵەتى پێشووى عیراق بەتۆمەتى رێگەگرتن لێى بۆ بەشداریکردن لە خۆپاڵاوتنى لە هەڵبژاردنەکانى ئەم دواییەى یەکێتى تۆپى پێى عیراق سکاڵاى یاسایى لەسەر ئەو یەکێتیە تۆمار کردو بەهۆى ئەوەشەوە سزاى 18 مانگ زیندانى بۆ دوو ئەندامى یەکێتیەکە دەرکرا، هەروەها بەتۆمەتى  یاریکردن بە سیستمى سەرەکى یەکێتیەکە سکاڵاى لەسەر سەرۆکى یەکێتیەکەو هەردوو جێگرەکەى پێشووى تۆمار کردوە. ، دواتر رێککەوتن کرا لەسەر ئەوەى ئەندامانى یەکێتى تۆپى پێى عیراق دەستلەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵ پێشکەش بکەن و ئەویش سکاڵاکەى بکشێنێتەوە، چونکە فیفا هەڕەشەى ئەوەى کردبوو ئەندامێتى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵدەپەسێرێت بەهۆى ئەوەشەوە هەڵبژاردەى عێراق بێبەش دەبێت لە پاڵاوتنى جامى جیهانى.