گه‌ڕان

Shadow Shadow

دژی مەترسییەکانی ئێران ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ بەغدا دەستپێکردووە بۆ ئەنجامدانی کارێک لە خاکی عێراق دا

2020.01.30 - 23:12
دژی مەترسییەکانی ئێران ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ بەغدا دەستپێکردووە بۆ ئەنجامدانی کارێک لە خاکی عێراق دا
ناس کورد-   برایان هووک نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئێران ڕایگەیاند، کۆمارى ئیسلامى ئێران لەسەر ئاسایشى نێودەوڵەتى هەڕەشەیە و مارک ئیسپەر، وەزیرى بەرگریى هەمان وڵاتیش ئاشکرایکرد، دواى هێرشە موشەکیەکەى ئەم دوایەى ئێران سیستمى موشەکى پاتریۆت لە عێراق بڵاودەکەنەوە و دەستیان بە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق لەوبارەیەوە کردووە. ، برایان هووک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانى ئاماژەى بەوەکرد، ئێران لەسەر ئاسایشى نێودەوڵەتى هەڕەشەیە و نابێت رێگە بدرێت پیتاندنى یۆرانیۆم زیاتر و خێراتر بکات. ، سەبارەت بەهەڕەشەکان لەسەر کەشتیە بازرگانیەکان هووک ئاماژەی بەوەکرد ": رێکارى پێویستیان بۆ پاراستنى جوڵەى دەریایى لە کەنداو گرتوەتە بەر". ، لەلایەکى دیکەوە، مارک ئیسپەر، وەزیرى بەرگریی ئەمریکا  لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى، لەدواى هێرشە موشەکیەکەى ئێران بۆ سەر بنکە سەربازیەکان سیستمى بەرگرىی موشەکى پاتریۆت لە عیراق بڵاودەکەنەوە. ، وتیىشى، لەگەڵ حکومەتى عیراقى گفتوگۆ دەکەن بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى بۆ دەستپێکردن بەو کارە، ئەوەش لەپێناو پاراستنى ئەو پێگانەى سوپاى ئەمریکا بەکاریان دەهێنێت. ، لاى خۆشیەوە مارک میلى، سەرۆکى لیژنەى یەکگرتووى سەرۆک ئەرکانەکانى سوپاى ئەمریکا وتى، لەگەڵ حکومەتى عیراق لەو بارەیەوە کاردەکەن و گرنگە دەستبکرێت بەکارە لۆجستیەکان بۆ ئامادەکارى دانانى سیستمەکە.