گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕۆژى شەممە وادەکەی بەرهەم ساڵح بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێ کۆتایی دێت

2020.01.30 - 17:06
ڕۆژى شەممە وادەکەی بەرهەم ساڵح بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێ کۆتایی دێت
ناس کورد- ڕۆژی شەممەی داهاتوو دوا وادەیە بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیرانی عێراق و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، لایەنە سیاسییەکان ناتوانن لەو وادەیەدا کاندیدەکە یەکلایی بکەنەوە. ، نەدا شاکر، پەرلەمانتارى عێراق و دانیشتووى شارى بەغدا بەئاژانسى هەواڵى (مەعلومەى) ڕاگەیاند، تا ئێستا لایەنە سیاسیەکان نەیانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران کە خواستى هەمووان بەدێبهێنیت و کۆمەڵێک دەستکەوتى سیاسیش لەسەردەمى کابینەکەى عەبدولمەهدى دا بپارێزێت. ، ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، کەسایەتى سەرۆکوەزیرانى نوێ کە بەو شێوەیەى خواستى لەسەرە ئاستەمە بەهۆى بەربەستە سیاسیەکانەوە بتوانرێت بەو پەلەیە یەکلا بکرێتەوە. ، شاکر بەدوریشى زانى لایەنە سیاسیەکان بتوانن ئەو وادەیەی کە بەرهەم ساڵح بۆى دیاریکردوون کە ڕۆژى شەممەیە ڕێکبکەون بۆ دیارى کردنى کاندیدێک. ، ئەو پەڕلەمانتارە داواشیکرد لایەنە سیاسیەکان بێ مشتومڕ لەنێوان خۆیان دا لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستەکە کە بەلاى هاوڵاتیانەوە پەسەند کراوە بێت لەسەرى ڕێکبکەون. ، وتەکانى ئەو پەرلەمانتارە دواى ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە، 30 کانوونى دووەمى 2020، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق لەپەیامێکیى دا بۆ لایەنە سیاسیەکان کۆتا وادەى ڕۆژى شەممەى داهاتووى خستە بەردەمیان بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆک وەزیرانى نوێ و گەر نەیانتوانى ئەو کارە بکەن ئەوا خۆى بەپێى دەسەڵاتە دەستورییەکانى کاندیدەکە ڕادەسپێرێت.