کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له ماڵی مامۆستایه‌كی ئاینی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند "شوێنه‌واری 7 گوله به ماڵه‌كه‌یانه‌وه بووه". . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ریندا ئاماژه به‌وه كراوه "شه‌وی رابردو کەسێکی نەناسراو لە گوندی (دێلۆ)ی سەر بە قەڵادزێ تەقەی لە ماڵی وتارخوێن و پێشنوێژی گوندەکە کرد و شوێنەواری 7 گولـلـەش بە ماڵەکەیانەوە هەبووە". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بە وتەی مامۆستا ئاینیەکە کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێک نیە و دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ و فریاکەوتنی پشدەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست. . رونیشكراوه‌ته‌وه، وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی گوندەکە لەسەر ڕووداوەکە سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ تۆمارکردووە. . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 430 لە یاسایی سزدانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تەقەکەرەکە دەرچووە، دۆسیەی لێکۆینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە. .