گه‌ڕان

Shadow Shadow

پێشنیارێکی جۆکەر لە فێستیڤاڵی خەڵاتی ئۆسکار جێبەجێدەکرێت

2020.01.29 - 17:33
پێشنیارێکی  جۆکەر  لە فێستیڤاڵی خەڵاتی ئۆسکار جێبەجێدەکرێت
ناس کورد-   ئەکادیمیای هونەرەکان و زانستی وێنە جوڵاوەکان، لیستی ژەمی ئەو خواردنانەی ئاشکراکرد کە لە میانی فیستیڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتی" ئۆسکار"ی ئەمساڵدا پێشکەش دەکرێن و ڕایگەیاند، جۆری خواردنەکان بە تەواوی ڕووەکی دەبن، کە پێشتر لەسەر پێشنیازی "جۆکەر" لە فێستیڤاڵی "گۆڵدن گڵۆپ" جێبەجێکراوە. . بەگوێرەی میدیا جییهانییەکان، ئەکادیمیای هونەرەکان و زانستی وێنە جوڵاوەکان،لیستی ژەمی ئەو خواردنانەی کە پێشکەش بە بەربژێرانی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار دەکرێت لە 9ى شوباتی داهاتوودا، بە شێوەیەکی گشتی سەرچاوەی سەرەکی پێکهاتەکانی ڕووەکی دەبن و بە هیچ شێوەیەکیش گۆشتی تێدا پێشکەش ناکرێت. . ئاماژە بەوشکراوە، لیستی پێشکەشکردنی ژەمی خواردنی دادوەرەکان تاڕادەیەک جیاوازتر دەبێت لە جۆری خواردنی بەربژێرانی خەڵاتەکە، بە جۆرێک ڕێژەی پێکهاتەی ڕووەکی لە ژەمی خواردنی دادوەرەکان  کەمترە و دەگاتە 70% دا و ڕێژەکی دیکەشی پێکدێت لە گوشتی ماسی و هەندێک گوشتی سور. . هاوکات، ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارە لە فێستیڤاڵی دابەشکردنی خه‌ڵاتی ئۆسکار بۆ ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەک بوتڵی ئاو و پەرداخی پلاستیکی بەکارنەهێنرێت. . ئەکادیمیای هونەرەکان و زانستی وێنە جوڵاوەکان، لەڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژەی بەوەکردووە، بیرۆکەی پێشکەشکردنی خواردنی ڕووەکی لە فێستڤاڵی دابەشکردنی خەڵاتی " گۆڵدن گڵۆب"وە  وەرگیراوە کە مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو کە تیایدا ژەمی خۆراکەکان بەشێوەیەکی گشتی تەواو ڕووەکی بوون. .   پێشکەشکردنی خواردنی ڕووەکی لە میانی فێستڤاڵه‌كه‌دا لەبری پێشکەشکردنی جۆرەکانی گۆشت لەماوەی ڕابردوودا، بیرۆکەو پێشنیاری"واکین فینێکس" ئەستێرەی فیلمی بەناوبانگی "جۆکەر" بوو کەیەکێکە لەو کەسانەی داکۆکی لە پەیڕەوکردنی خواردنی ڕووەکی دەکەن. .