گه‌ڕان

Shadow Shadow

پێشێلکاری ڕوونی مافەکانی مرۆڤ

ئاماری حاڵەتەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندنی خۆپیشاندەرانی عێراق مایەی ڕاچڵەکینە

2020.01.29 - 13:33
ئاماری حاڵەتەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندنی خۆپیشاندەرانی عێراق مایەی ڕاچڵەکینە
ناس کورد- کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق حاڵەتەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندن و دەستدرێژی بۆسەر چالاکان و خۆپیشاندەرانی عێراق بە "پێشێلکاری ڕوونی ماف و ژیانی مرۆڤ و سنوردارکردنی ئازادی و مافی ڕادەربڕین" ناودەبات. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی کانونی دووەمی 2020، فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقی ئاشکرایکرد، "لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان تائێستا، کۆمسیۆن 49 حاڵەتی تیرۆرکردن و هەوڵی تیرۆرکردن و 72 هەوڵی ڕفاندنی خۆپیشاندەران و چالاکانی مەدەنی تۆمارکردووە." . دەشڵێت، "هەر لەڕێگەی تیمەکانییەوە، کۆمسیۆن 50 حاڵەتی دەستدرێژی بۆسەر ڕۆژنامەنوسان تۆمار کردووە کە بریتین لە لێدان و هەڕەشە و تەنگەنەفەسکردن لەڕێگەى غازی فرمێسکڕێژەوە، هەروەها هێرش کراوەتەوە سەر چەندین دەزگای میدیایی و داخراون تەنها لەبەرئەوەى ڕوماڵی خۆپیشاندانەکانیان کردووە." . ئەو ئەندامەى کۆمسیۆنى مافی مرۆڤی عێراق داوای لە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان کردووە کە "ڕێکاری پێویست و بەکار بگرنەبەر بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنوسان، هاوکات لێپێچینەوە لەو لایەنە نەناسراوانە بکەن کە هەوڵ دەدەن دەستدرێژی بکەن و ڕادەستی دادگایان بکەن."