گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەرێم دەرگا لە چین داناخات.. بە چاو ڕێوشوێنى خۆپارێزیى دەگرێتە بەر

2020.01.29 - 11:44
هەرێم دەرگا لە چین داناخات.. بە  چاو  ڕێوشوێنى خۆپارێزیى دەگرێتە بەر
ناس کورد-   وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا لە خاڵە سنورییەکان بە "چاو" پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە لە وڵاتى چینەوە دێنە هەرێم، ئەوەش وەکو ڕێوشوێنێکى خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. . وەزارەتەکە چەند ڕێنماییەکى ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى پارێزگاکان کردووە لەبارەى چۆنیەتى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى خۆپارێزى لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکان، لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. . لە رێنمایى یەکەمدا باس لەوەکراوە، کە دەبێت لە بنکە تەندروستییەکانى خاڵە سنورییەکان، ئەو کەسانەى ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە چینەوە هاتونەتە هەرێم، بە چاو یان بە شێوە جیابکرێنەوە و ئەوانەى گومانیان لێدەکرێت ڕاستەوخۆ بە ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن ڕەوانەى نەخۆشخانە بکرێن. . هەروەها چەند ڕێنماییەکى بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەى ڕووى لەو وڵاتانە دەکەن کە ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە، بەجۆرێک لە بەرکەوتنى ئاژەڵ دوربکەونەوە، تێکەڵى ئەو کەسانە نەبن کە نەخۆشى هەناسەدانیان هەیە.