گه‌ڕان

Shadow Shadow

گروپە شیعەکان چاوەڕێی وەڵامێکی توندی ئەمریکان لەدوای بۆردومانی باڵێۆزخانەکەى

2020.01.29 - 11:49
گروپە شیعەکان چاوەڕێی  وەڵامێکی توندی ئەمریکان  لەدوای بۆردومانی باڵێۆزخانەکەى
ناس کورد- وەڵامى ئەمریکا بۆ بە ئامانجگرتنى باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا ئەگەچى دواخراوە، بووە بە شتێکى حەتمى و چاوەڕواندەکرێت وەڵامێکى "قورس و پێشبینیەکراو" بێت، ئەوەش واى لە گروپە چەکدارەکانى سەر بە ئێران کرد بێبەرى بووى خۆیان لەو هێرشە ڕابگەیەنن و ئیدانەى بکەن. . ڕۆژنامەى (عەرەب)ى لەندەنى لەزارى چەند سەرچاوەیەکى سیاسییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا دەرفەتێکى دیاریکراوى داوە بە بەرپرسانی عێراق بۆ ئەوەى ئەو لایەن و کەسانەى کە دەستیان لە هێرشەکەى ئەمدواییەى سەر باڵیۆزخانەکەى ئەمریکا لە بەغدا هەبووە ئاشکرا بکات کە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ئاشکرایکرد کە کەسێک لەو هێرشەدا برینداربووە. . زیاتر بخوێنەوە: ناوچەی سەوزی بەغدا هاوەن باران کرا.. زەنگى ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لێدرا زیاتر بخوێنەوە: عەبدولمەهدى فەرمانى دەستگیرکردنى هێرشبەرانى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا دەردەکات . سەرچاوەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، واشنتۆن لیستێک ناوى کەسایەتى نزیک لە ئێران دیاریکردووە کە دەستیان لەو کارانەدا هەیە و پێدەچێت هێرشى فراوان بکاتە سەریان. . بەوتەى سەرچاوەکان، دوور نییە ئێران میلیشیا چەکدارەکانى لە عێراق هانبدات توندوتیژیى زیاتر ئەنجامبدەن لەدژى ئەمریکا بەهۆى ئەوەى زیانە گیانییەکان لە عێراقییەکان دەبن و هەر لەسەر خاکى عێراقیش گرژییەکان بەرپادەکرێن. . ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەمریکا حکومەتى عێراقیشى لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە کات و شوێنى گونجاو بۆ وەڵامى هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەى دیاریدەکات. . زیاتر بخوێنەوە: دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردو ئەمریکا داوایەکی ئاڕاستەی عێراق کرد . هەر بەگوێرەى ئەو سەرچاوە سیاسیانە، لەو لیستەدا کە ئەمریکا بۆ تۆڵەکردنەوەى هێرشى سەر باڵێۆزخانەکەى لە بەغدا ئامادەیکردووە، قەیس خەزعەلى و شەبل زەیدى و ئەکرەم کەعبى و ئەبو ئاڵا وەلائى و چەند سەرکردەیەکى سەربازى کەتائیبى حزبوڵا و سەرایای خۆراسانى و ڕێکخراوى بەدەرى تێدایە. . ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ڕەنگە واشنتن حکومەتى بەغدا ڕاستەوخۆ لەو لیستە ئاگادار بکاتەوە کە ئامادەى کردووە، بۆئەوەى هانیبدات ڕێوشوێنى زیاتر و بەپەلە بگرێتە بەر بۆ ئەوەى لایەنەکانى تر بەدور بن لە ڕوداوەکان و ڕوبەڕووبونەوەکانیش بەرفراوان نەبنەوە. . چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە موشەکى کاتیۆشا هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بەوهۆیەشەوە کارمەندێکى ئەمریکى برینداربوو، هەرچەندە تا ئێستا هیچ لایەنێک ئەنجامدانى هێرشەکەى نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدولمەهدى کە دواى ڕوداوەکە ئەنجامیدا، مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بەرپرسیارێتى هێرشەکەى خستە ئەستۆى گروپەکانى سەر بە ئێران.