گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕاستیی تەواوبوونی نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەییەکەی وڵاتی چین

2020.01.28 - 23:42
ڕاستیی تەواوبوونی نەخۆشخانە هەزار قەرەوێڵەییەکەی وڵاتی چین
ناس کورد- دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی چین، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا لە ماوەی 10 ڕۆژدا نەخۆشخانەیەکی 1000 قەرەوێڵەیی دروست بکات و لەئێستادا کارکردن لە پڕۆژەکەدا بەردەوامە، بەڵام وەک ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە پڕۆژەکە تەواو نەبووە. ، بەگوێرەی چەند وێنەیەکی پڕۆژەکە کە ماڵپەڕی سەنی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، کارەکانی پڕۆژەکە قۆناغێکی باشی بڕیوە و سەدان کرێکار کاری تێدا دەکەن.. ، سەن ئاماژەی بەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، نەخۆشخانەکە تەواو بێت و بکرێتەوە. ، ئەمە لەکاتێکدایە، لە هەندێک میدیای کوردی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە "ئەو نەخۆشخانەیەیە و کارەکانی تەواو بووە" بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە و وێنەی ئەو نەخۆشخانەیە نییە. "ئەو وێنەیەی لە تۆڕە کەمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە"     ، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە شاری ووهانی وڵاتی چین بڵاوبووەوە و تائێستا بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج هەزار کەس و چەندین وڵاتی دیکەشی وەک، ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، کەنەدا و چەند وڵاتێکی دیکەی گرتووەتەوە.