گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئایا کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق؟

2020.01.28 - 22:00
ئایا کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق؟
ناس کورد- كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا پەلە بووە و لەسەر بنەمای خوێندنەوەیەکی باش بڕیار نەدراوە. . محەمەد حەکیم، کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی بە ناس کورد ڕایگەیاند، بڕیارەکەى پەرلەمانی عێراق پەلەى پێوە دیار بوو، "هەر بڕیارێکیش ناوچەکە ناسەقامگیر بکات ئێمە لەگەلی نین." . محەمەد حەکیم وتیشی، "پێویست بوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەى بۆ لایەنی ئابوری و ئەمنی و سیاسییەکان بکردایە، بڕیارەکەش لەبەرئەوەى تەنها لایەنی شیعەی تێدا بووە و کورد و سونەى لەگەڵ نەبووە، بڕیارێکی لاوازە." . وتیشی، "ئێمە وەکو کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ سەقامگیری عێراقداین، ئێمە بڕیارەکەى پەرلەمان بە مانۆڕێکی سیاسی و موزایەدە دەزانین ئەگەرنا بۆچی حکومەت ئێستا ئەو کارە ناکات." . ڕۆژی 5ی کانونی دووەمی 2020، لە دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراقدا بە ئامادەیی فراکسیۆنە شیعەکان بڕیاردرا بە پابەندکردنی حکومەتى عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان.