گه‌ڕان

Shadow Shadow

ساڵانێکی کەمی ماوە

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە باسی ڕۆشتنی مێسی لە یانەکە دەکات

2020.01.28 - 20:15
سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە باسی ڕۆشتنی مێسی لە یانەکە دەکات
ناس کورد- سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە باس لە جێهێشتنی یانەکە دەکات لەلایەن لیۆنێل مێسییەوە و ئاماژە بەوەدەکات، هەرکات بیەوێت دەیەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت. ، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان، جۆسێپ بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەربارەی لیۆنێل مێسی ڕایگەیاند: " مێسی یارییەکی زۆری به‌ درێسی بەرشەلۆنەوە كردووه‌ و چه‌ندین ساڵ ئاستێكی به‌رز و سەرسوڕهێنەری پێشكه‌شكردووه‌ و چێژی پێبه‌خشیوین". ، بارتۆمیۆ وتیشی: "مێسی هەرکاتێک بیه‌وێت له‌ بەرشەلۆنە ده‌ڕوات، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و و یانەکەمان هه‌تاهه‌تاییه‌". ، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەشکرد: "مێسی ساڵانێکی کەمی لەگەڵ بەرشەلۆنە ماوە و پێویستە ئێستا چێژ له‌ یاریکردنی وه‌ربگرین".