گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەکاتى وەرگرتنى بەرتیلدا دەستگیرکراوە

پەرلەمانتارێکى عێراق بە شەش ساڵ زیندانى سزادرا

2020.01.28 - 12:20
پەرلەمانتارێکى عێراق بە شەش ساڵ زیندانى سزادرا
ناس کورد- دادگاى پێداچونەوەى فیدراڵى عێراق بڕیارى زیندانیکردنى پەرلەمانتارێکى ڕەوتى حیکمەى بۆ ماوەى شەش ساڵ پەسەندکرد، دواى ئەوەى تۆمەتى بەرتیل وەرگرتنى بەسەردا ساغکرایەوە. . دەستەى نەزاهەى عێراق،  لەراگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى دەستەکە، سکاڵایەکى پێگەیشتووە لەبارەى پەرلەمانتارێکەوە کە داواى بەرتیلى کردووە لەبەرانبەر رێگرینەکردن لە گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى و بانگهێشتنەکردنى وەزیر بۆ پەرلەمان لەبارەى دۆسیەکەوە. . ئاماژەى بەوەشکرد، دەستەکە تیمێکى لەو بارەیەوە پێکهێناوە و دواى چاودێریکردن و کۆکردنەوەى زانیارى، توانراوە پەرلەمانتارەکە لەکاتى وەرگرتنى بەشێک لە بەرتیلەکە کە بڕەکەى 150 هەزار دۆلار بووە لەنوسینگەکەى خۆى دەستگیر بکەن. . دواى ئاشکرابوونى دۆسیەکە، لە کۆتایی ساڵى ڕابردوو دادگاى تاوانەکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بڕیاریدا پەرلەمانتارەکە شەش ساڵ زیندانى بکرێت و سزاى دارایش بدرێت. .