گه‌ڕان

Shadow Shadow

پۆلیسی گه‌رمیان: مێردمنداڵێک بەفیشەک خۆی کوشت

2020.01.28 - 11:45
پۆلیسی گه‌رمیان: مێردمنداڵێک بەفیشەک خۆی کوشت
ناس كورد- وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی مێردمنداڵێك بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "به‌هۆی ده‌رنه‌چونی له‌ خوێندن خۆی كوشتووه‌". . موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند "بەیانی ئەمڕۆ (سێشەمە) لەگەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار مێردمنداڵێک بەناوی (نالی والی حەمە ساڵح ) لەدایکبووی 2005 لەماڵی خۆیان فیشەک بەخۆیەوە دەنێ و لەئەنجامدا گیان لەدەست دەدات". . ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەپۆلی حەوتە و بەهۆی دەرنەچونی لەخوێندن خۆی خۆی کوشتووە". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوكه‌ "لەئێستادا بەمەبەستی تۆێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلارو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو". .