گه‌ڕان

Shadow Shadow

باوكێك بە شێوەیەکی زۆر سەیر کچەکەى لە شوێنێکی مەترسیدار ڕزگار دەکات (ڤیدیۆ)

2020.01.27 - 22:53
باوكێك بە شێوەیەکی زۆر سەیر کچەکەى لە شوێنێکی مەترسیدار ڕزگار دەکات (ڤیدیۆ)
ناس کورد- پیاوێكی میسری دوای ئەوەی كچەكەی دەكەوێته سەر سكەیەكی شەمەندەفەر ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە و خۆی هەڵدەداتە خوارەوە بۆ ئەوەى باوەشی پێدا بکات تا ئەو كاتەی شەمەندەفەرەكە تێدەپەڕێت. . لەناو كورددا وشەی جگەرگۆشە یاخود جەرگ بۆ منداڵ دانراوە و كەسیش گومانی لەوە نییە كە باوك و دایك منداڵەكانیان لەخۆیان خۆشتر دەوێت، ئەگەر ئەو قسەیە هەموو دایك و باوكێكی جیهانیش نەگرێتەوە بێگومان زۆرینەی زۆری دەگرێتەوە، هەروەك لەم پیاوە میسریەدا دەردەكەوێت كاتێك كچەكەی دەكەوێتە مەترسیەوە ئامادەیە ژیانی خۆی بۆ بكاتە قوربانی. . بەپێی گرتە ڤیدیۆیيەك كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوەتەوە، باوكێك كاتێك دەبینێت كچەكەی كەوتوە مەترسیەوە ئامادەیە ژیانی خۆی بكاتە قوربانی و خۆی هەڵدەداتە ژێر سكەی شەمەندەفەرێكەوە تا رزگار بكات، باوكەكە باوەش دەكات بە كچەكەیدا و لە مەترسی شەمەندەفەرەكە دوری دەخاتەوە تا ئەو كاتە تێدەپەڕێت و دواتر هەردوكیان بە سەلامەتی رزگاریان دەبێت. . بەپێی زانیاریەكانی چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، كچە بچوكەكە بەسەر سكەكەدا ڕۆیشتوە و كاتێك شەمەندەفەرەكە نزیك بوەتەوە ئاگاداركردنەوەی لێداوە و كچەكە لە ترسان لەهۆش خۆی چووە، بەڵام لەكۆتا ساتەكاندا باوكەكە توانیویەتی فریای بكەوێت ڕزگاری بكات.   [video width="1080" height="1920" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/Sequence-02.mp4"][/video]