ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح
بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى هەرێم، شاندێکی لایەنە سیاسییە کوردییەکانی کەرکوک سەردانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەکات، لەدوای گفتوگۆ، شاندەکە دەچێتە بەغداش.
.
ڕێبوار تەها، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ حزبە کوردییەکانی کەرکوک، بڕیاردرا شاندێک لە هەموو لایەنەکان دروست بکرێت تاوەکو لە هەولێر لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمدا گفتوگۆی کێشەکانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بکەن".
.
وتیشی، "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکە دەرباری دۆخی ئێستای شاری کەرکوک دەبێت، لە ڕووی ئەمنی، سەربازی، ئیداری و ڕێگریکردن له پێشلكردنی مافی هاوڵاتیانی كورد و نهتهوهكانی تر و ڕێگهنهدان بە دادگا له سهر زهوی جوتیاران به ئارهزووی خۆی بڕیار بدات، هەروەها جێبهجێكردنی مادهی 140ی دهستور".
.
"دوای کۆتایی وتوێژەکان لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، بڕیارە لە لایەن کەسی یەکەمی حیزبە کوردییەکانەوە شاندێکی تایبەت دروستبکرێت و سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەرباری کێشەکانی شارەکە" ڕێبوار تەها وای وت.
سەبارەت بە بەشدارنەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لایەن سیاسییە کوردییەکانی شاری کەرکوک ڕێبوار تەها وتی، "لەبەرئەوەی کۆبوونەوەکە لە شاری کەرکوک ئەنجامدراوە بۆیە نوێنەری پارتی تێدا بەشدار نەبووە، بەڵام برادەرانی پارتی هاوهەڵوێستن لەگەڵ ئەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا خراونەتەڕوو".
.
ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی کانونی دووەمی 2020، كۆبونهوەی لایەنە سیاسییەکانی شاری کەرکوک ئەنجامدرا و زیاتر له دوو كاتژمێری خایاند، دواتر ڕهوهند مهلامهحمود، جێگری لێپرسراوی مهڵبهندی كهركوكی یهكێتیی له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا له بارهی پۆستی پارێزگارهوه ئاماژەی بەوەکردووە،" دانانی پارێزگار خهتای حزبه كوردستانییهكانە به تایبهت یهكێتی و پارتی، چونکە له نێو خۆیاندا نهیانتوانیوە چارهسهری ناكۆكییهكان لهسهر ئهو دۆسیهیه بكهن، بۆیه دانانی پارێزگار دواكهوتوو".