گه‌ڕان

Shadow Shadow

دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر خراپە و سەقامگیر نییە

ژمارەى ئەو کوردانەى ڕۆژئاوا ئاشکراکرا کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ئاواری هەرێم بوون

2020.01.27 - 18:27
ژمارەى ئەو کوردانەى ڕۆژئاوا ئاشکراکرا کە بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ئاواری هەرێم بوون
ناس کورد- بەپێی ئاماری لیژنەى مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە، دەیان هەزار کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون و 19 هەزاریان ڕوویان لە هەرێم کردووە. . ئەمرۆ دووشەممە، 27ی کانونی دووەمی 2020، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی تایبەتی دەربارەی دۆخی مرۆیی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردووەتەوە. . لیژنەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیەدا ڕایگەیاندوە، "ڕەوشی مرۆیی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئاستێکی زۆر خراپدایە و بەهۆی هێرشەکانی چەند مانگی ڕابردووی تورکیا و نائارامییەکانی ناوچەکەوە 19 هەزار و 861 کەس ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون". . لیژنەی مافی مرۆڤ باسی لەوەشکردوە کە "لە ئێستادا دۆخی سوریا بەشێوەیەکی گشتی ئارام نییە و بەهۆیەوە 244 هەزار و 810 پەنابەری سوری کە زۆرینەیان کوردن لە هەرێمی کوردستان ئاوارەن". . نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتوشیەتی: "تا ئێستاش باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دۆخێکی نائارامدا تێدەپەڕێت و مەترسییەکان بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەناوچەکە بەردەوامە".