گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕۆژنامەنوسێکی کورد بەهۆی ئەوەى قاسم سولەیمانی بە شەهید ناونەبرد دەستگیرکرا

2020.01.27 - 17:38
ڕۆژنامەنوسێکی کورد بەهۆی ئەوەى قاسم سولەیمانی بە  شەهید  ناونەبرد دەستگیرکرا
ناس کورد- سوپاى پاسدارانى ئێران ڕۆژنامەنوسێکى کوردیان بەناوی "وەحید فەتاحی" لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیرکرد، ئەوەش دواى ئەوەى ناوبراو ئامادە نەبووە لە کەناڵەکەیەوە قاسمى سولەیمانى وەکو شەهید لە قەڵەم بدات. . ڕێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لەسەر زارى خزمێکى وەحید فەتاحییەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانى سوپاى پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵى فەتاحى و بەبیانوى ئەوەى ناوی قاسم سولەیمانى لەکەناڵەکەى "پاوەى 24" لە تیلیگرام وەکو شەهید نەبردووە دەستگیریان کردووە. . ڕێکخراوەکە جەختى لەوەش کردووەتەوە، دەستگیرکردنى فەتاحى لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە لەىسەر ڕاسپاردەى موسلیم ئەلماسى، داوکارى گشتیی پاوە بووە. . هەنگاو دەشڵێت، کەناڵى پاوە 24ى فەتاحى لە تیلیگرام زیاتر لە دوانزە هەزار ئەندامی هەبووە، بەڵام دواى دەستگیرکردنى داخراوە. . پێشتریش بەهەمان تۆمەت هێزە ئەمنیەکانى کرماشان بۆ ماوەى دوو ڕۆژ موزەفەر وەڵەد، بەرێوەبەرى کەناڵى "دەنگى نوریاوا"یان لە تیلیگرام دەستگیرکرد و پاش ئازاردانێکى زۆر ئازاد کرا. . دواى خۆپیشاندانەکانى ئێران بەهۆى ڕوداوى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکە ئۆکرانیەکە، حکومەتى ئێران هەڵمەتێکی دەستگیرکردن و سزادانى ئەو کەس و ڕۆژنامەنوسانەیان دەستپێکردووە کە وێنەى سولەیمانیان سوتاندووە یاخود وەکو شەهید لە قەڵەمى نادەن.