گه‌ڕان

Shadow Shadow

سه‌یدسادق؛ به‌شێك له‌ هاووڵاتیان دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

2020.01.27 - 11:43
سه‌یدسادق؛ به‌شێك له‌ هاووڵاتیان دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
ناس كورد- به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی قه‌زای سه‌یدسادق به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و بۆ تاوتوێكردنی داواكارییه‌كانیان له‌ ئێستادا له‌ناو قایمقامیه‌تی ئه‌و قه‌زایه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت. . ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی قه‌زای سه‌یدسادق بۆ داواكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ قه‌زاكه‌یان خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و هه‌رچه‌نده‌ ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی چه‌ند خۆپیشانده‌رێك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ئارادابوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زاكه‌وه‌ بۆ ناس كورد ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ كه‌سێك له‌ خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر كرابێت و هه‌واڵه‌كه‌ی دور له‌ راستی ناوبرد. . ناس كورد زانیوویه‌تی له‌ ئێستادا له‌دیوانی قایمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق به‌نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشانده‌ران 5 كه‌س له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌زاكه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌دان. .