گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەسەدە بۆ ئەمریکا و ڕوسیا: هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان بوەستێنن

2020.01.26 - 22:35
مەسەدە بۆ ئەمریکا و ڕوسیا: هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان بوەستێنن
ناس کورد–   ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داوا لە هێزەکانی هاوپەیمانان و ڕوسیا دەکات کۆتایی بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان بهێنن. . ئەمڕۆ (یەکشەممە، 26ی کانونی دووەمی 2020)، ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک کە باڵی سیاسی هەسەدەیە بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنى بەرخۆدانى کۆبانێ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"دوای ئەوەی داعش بۆ یەکەمجار لە کۆبانی تێکشکێنرا و ڕێگری لە پێشڕەوی زیاتری کرا، دواتر لەئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان لە 21ی ئازاری 2019 داعش بەتەواوی لەسوریا تیکشکێنرا و کۆتایی بە دەوڵەتە خوێنرێژە هات و تەواوی خاکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئازادکرا". . ئاماژەى بەوەشکرد"هەرچەندە ئێمە شەڕی داعشمان کرد بەڵام تورکیا جگە لە یارمەتیدانی داعش، چەندین جار هێرشی کردە سەر باکور و رۆژهەڵای سوریا و جەرابلۆس و عەفرین و شەدادیە و سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکرد، ئێستاش لەهەوڵەکانی بۆ داگیرکاری زیاتر و گۆڕینی دیمۆگرافی ئەو ناوچانە بەردەوامە هەروەها بەردەوامیشە لە هەڕەشەکانی بۆ درێژەدان بە داگیرکارییەکانی". . مەسەدە داوا لەهێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەگشتی و ئەمریکا و ڕوسیا بەتایبەتى دەکات، هەڕەشەکانی تورکیا بوەستێنن، "دەبێت ئەوان تورکیا ناچار بکەن کە لە خاکی سوریا بچێتە دەرەوە". . جەختیشكراوه‌ته‌وه‌، هیچ چارەسەریەک لە سوریا جگە لە چارەسەری سیاسی بە بەشداری هەموو پێکهاتەکانی سەرناکەوێت. . رێكخراوی داعش لەساڵی 2014دا هێرشیکردە سەر شاری کۆبانێ، بەڵام شەڕڤانان دوای چەند مانگێک لە 26ی کانونی دووەمی 2015، شارەکەیان ئازادکرد و هێرشەکەیان تێکشکاند. .