گه‌ڕان

Shadow Shadow

ناوچەی سەوزی بەغدا هاوەن باران کرا.. زەنگى ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لێدرا

2020.01.26 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
ناوچەی سەوزی بەغدا هاوەن باران کرا.. زەنگى ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لێدرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چەند گولە هاوەنێك لەناوچەی سەوزی شاری بەغدا كەوتنە خوارەوە و باڵیۆزخانەى ئەمریکاش زەنگى ئاگادارکردنەوەى لێدا. . پەیامنیرى ناس لە بەغدا ڕایگەیاند "دەنگى سێ تەقینەوە لەدەوروبەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا بیستراوە، کە بەهۆى کەوتنەوەى موشەکەوە ڕویانداوە". . بەهۆى کەوتنەوەى هاوەنەکانەوە، زەنگى ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لێدرا، تائێستاش دیار نییە هێرشەکە زیانی بەدواوە بووە یان نا. . دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە لەسەرەتاى ئەم مانگەدا، هێرشەکان بۆ سەر ناوچەى سەوز بەگشتى و باڵیۆزخانەى ئەمریکا بەتایبەتى زیاتر بون. . ئەمریکا گروپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران بەو كارە تۆمەتبار دەكات، پێشتریش كەناڵى‌ BBC بڵاویكردبووەوە لەمانگی 10ی ساڵى‌ 2019ەوە تائێستا زیاتر لە 109 موشەكی جۆری كاتیۆشا گیراونەتە هێزەكانی ئەمریكا و زۆرینەشیان نراون بە ناوچەی سەوزەوە كە بنكەی سەركردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی لێیه‌. .