گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەوەى بەئاوى قورس بەرهەمى بهێنێت سزا دەدرێت

سلێمانى سێ هێندەى ساڵى ڕابردو سەوزە بەرهەمدەهێنێت

2020.01.26 - 17:44
سلێمانى  سێ هێندەى  ساڵى ڕابردو سەوزە بەرهەمدەهێنێت
ناس کورد-   قایمقامیەتى سلێمانى ڕایگەیاند، بەرهەمى سەوزەى سلێمانى بۆ "سێ هێندەى" ساڵى ڕابردوو بەرزبووەتەوە و بەشێکى هەناردەى پارێزگاكانی عێراق دەكرێت. . به‌گوێره‌ی ڕاگەیەندراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى، بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ دەكاتەوە و سێ‌ هێندەی ساڵی پار بەرهەم زیادیكردوە، بەشێكیشی هەناردەی پارێزگاكانی تری عێراق دەكرێت. . ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند"وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان جەخت لە بڕیاری وەرنەگرتنی عمولە لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی دەكەینەوە". .   وتیشى "هەر نوسینگەیەكی كشتوكاڵی پارە لە جوتیاران وەربگرێت رووبەڕووی سزا دەكرێتەوە. بڕیارەكەش كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر دروستبونی جموجوڵ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی". .   قایمقامی سلێمانی باسى لەوەکرد، هەر جوتیارێك سەوزە بەئاوی قورس بەرهەم بهێنێت ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەبێتەوە. .