ناس کورد –
سوپای ئەڵمانیا بڕیاریدا مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێبکاتەوە، بەڵام بڕیارەکە سوپاى عێراق ناگرێتەوە.
.
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 26ی کانونی دووەمی 2020)، فەرماندەی پڕۆسە نێودەوڵەتییەکانی دژی داعش لە سوپای ئەڵمانیا بڕیاری هەڵپەساردنی مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا دوبارە مەشقەکانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێبکەنەوە.
.
ئاماژەی بەوەشدا "بڕیارەکە لە ئێستادا سوپای عێراق ناگرێتەوە و مەشقکردن بە سوپای عێراق دەستپێناکاتەوە".
.
بەگوێرهی وتەی فەرماندەکەی سوپای ئەڵمانیا، 90 ڕاوێژکاری سەربازی سوپای ئەڵمانیا کاری ڕاهێنانەکان ئەنجام دەدەن.
.
لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و دواتر بۆردومانکردنی بنکە سهربازییهكانی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە، هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژی داعش و ناتۆ سەرجەم چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگرت.
.