گه‌ڕان

Shadow Shadow

گواردیۆلا بەرامبەر کڵۆپ خۆی بەدەستەوەدا

2020.01.26 - 11:44
گواردیۆلا بەرامبەر کڵۆپ خۆی بەدەستەوەدا
ناس کورد- پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بەرامبەر یۆرگن کڵۆپی ڕکابەری خۆی بەدەستەوەدا و ڕایگەیاند، ئەوە ڕوونە کە لیڤەرپوڵ دەبێتە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی. , لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ڕایگەیاند: " ڕوون بووەتەوە کە  لیڤەرپول دەبێتە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی، ئەوان نەك لە ئینگلتەرا لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیاش پاڵەوانن، کە لە کۆی 23 یاری 22 یاریان بردووەتەوە. , پیپ ئاماژەی بەوەشکرد: "جیاوازی خاڵەكان لە خولەكانی دیكە زۆر کەمە، بەڵام لیڤەر بە جیاوازییەکی زۆر لە پێشەوەیە، پێوویستە ئێمە ئەوە قبول بكەین و لێیانەوە فێر بین بێگومان ئەوان یانەیەكی نایاب و پاڵەوانن. , یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوەکانی ئەوروپای وەرزی ڕابردوو، لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزیدا ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش دەکات و تائێستا و لە کۆی 23 یاری خولەکە، 22 یاری بردووەتەوە و تەنها یەک یاری یەکسان بووە.