گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانیش ساماڵ

2020.01.26 - 10:11
ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانیش ساماڵ
ناس کورد- بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ لە پارێزگاکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی کانونی دووەمی 2020، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،  نزمترین پلەى گەرما بۆ ئەمڕۆ لە سلێمانی دەبێت کە 1 پلە ژێر سفری سەدی دەبێت بەڵام سبەینێ دەبێتە 1 پلەی سەرو سفری سەدی. . هاوکات بەرزترین پلەى گەرما ئەمڕۆ لە کەرکوک تۆماردەکرێت کە 14 پلەى سەدی دەبێت، سبەینێش دەبێتە 16 پلەى سەدی.