گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ بە زمانی فارسی مەرجی ئێرانی بۆ دانوستان ڕەتکردەوە: نە، مرسی

2020.01.26 - 09:00
ترەمپ بە زمانی فارسی مەرجی ئێرانی بۆ دانوستان ڕەتکردەوە:  نە، مرسی
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕەتیکردەوە سزاکانی سەر تاران هەڵبگرێت وەک مەرجی دانوستان و لە وەڵامیشدا بە وەزیری دەرەوەى ئێرانیش دەڵێت، "نا سوپاس". . ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی کانونی دووەمی 2020، ترەمپ لە تویتێکیدا بە زمانی فارسی و ئینگلیزی نوسیویەتی، "وەزیری دەرەوەى ئێران دەڵێت ئێران خوازیارە دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات بەڵام دەیەوێت سزاکانی سەری هەڵبگیرێن. نەخێر، سوپاس!" . تویتەکەى ترەمپ دوای لێدوانەکەى دوێنێی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران هات کە وتبووی "تەنانەت دوای کوژرانی قاسم سولەیمانیش، تاران ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ واشنتن بەدور نازانێت بەڵام بە مەرجی ئەوەى سزاکان هەڵبگرێت." https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1221247332529975297?s=20