گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەشناسی هۆشداری بە شۆفێران و دایک و باوکی منداڵانی خوێندکار دەدات

2020.01.26 - 08:41
کەشناسی هۆشداری بە شۆفێران و دایک و باوکی منداڵانی خوێندکار دەدات
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم هۆشداری بە هاوڵاتیان و شۆفێران دەدات لە دروستبوونی شەختە لەسەر شەقامەکان لە بەیانی ئەمڕۆ و سبەینێدا و داوا لە شۆفێران دەکات زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن. . لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە "لە كەوتنی شەختە لە كاتەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سبەینێ  دووشەمە، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و قەزا و ناحیە و گوندەكان و هاوکات سەنتەری پارێزگاكان." . داواشی لە شۆفێران کردووە زۆر وریاییەوە شۆفێری بکەن، بەتایبەتی لە كاتەكانی بەرەبەیانی ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە بەرزو نزمەكان. . هەروەها داواشی لە دایك و باوكان کردووە ئامۆژگاری منداڵەکانیان بكەن كەوا زۆر ئاگاداری خۆیان بن لەكاتی ڕۆیشتنیان بۆ قوتابخانەكان و دووربكەونەوە لەو ڕووبەرانەی كە بە شەختە داپۆشراون و یارمەتیان بدەن بۆ گەیشتن بۆ شوێنی مەبەست تا دووربن لە مەترسییەكانی خلیسك و بەربوونەوەیان.