گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەركەس ناوی سولەیمانی بێت بۆی نییە بچێتە ئەمریكاوە

2020.01.25 - 19:48
هەركەس ناوی  سولەیمانی  بێت بۆی نییە بچێتە ئەمریكاوە
ناس کورد-   لە ڕووداوێکی سەیردا ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رێگری لە دوو هاوڵاتی ئێرانی كردووە بچێتە خاكەكەیەوە، ئەوەش بەهپی ئەوەی  یەکێکیان نازناوەكەی "سولەیمانی" بووە. ، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنیەكانی ئەمریكا رێگریان لە هاوڵاتیەكی ئێرانی كردووە بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە، كە بارهەڵگرێكی پێبوە و ویستویەتی لە خاكی كەنەداوە بچێتە ئەمریكا، رێگریەكەش بەهۆی ئەوەوە بووە كە نازناوی خێزانەكەی "سولەیمانی" بووە. ، ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها رێگریان لە خوێندكارێكی ئێرانی كردوە بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە كە لەیەكێك لەزانكۆ ئەمریكیەكان خوێندویەتی. ، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی لەو هەڵوێستەی ئەمریکا گرتوە و و ئاماژەی بەوەشداوە، پرسیاری ئایین و ئینتیمای سیاسی و بیركردنەوەیان لێكراوەو چونەتە ناو هەژمارە تایبەتیەكانیشیانەوە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، ئەوەش نایاسایی و نا مرۆییە و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤە. ، ناوی سولەیمانی كە نازناوی "قاسم سولەیمانی" سەركردەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بوو، یەكێك بوو لەو كەسایەتیانەی كە بە دوژمنی ئەمریكا ناودەبرا و لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەشاری بەغدای پایتەختی عیراق لەهێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكادا كوژرا و ئەوەش گرژیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكای گەیاندە لوتكە.