گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوو هەزار سەرباز لە هەرێم جێگیردەکات

ئەمریکا تاوتوێی دروستکردنى بنکەى سەربازى لە هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە دەکات

2020.01.25 - 14:51
ئەمریکا تاوتوێی دروستکردنى  بنکەى سەربازى  لە هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە دەکات
ناس کورد- ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت ئاشکرایکرد، ئیدارەى ترەمپ چەند پێشنیازێکى لەبەردەستدایە بۆ دروستکردنى بنکەى سەربازى لە هەرێمى کوردستان، بەمەبەستى جێگیرکردنى دوو هەزار سەرباز. . ڕۆژنامەکە لەزارى چەند بەرپرسێکى ڕۆژئاواوە بڵاویکردووەتەوە، کە ئیدارەى ترەمپ 10 پێشنیازى لەبەردەستدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارى سیاسەتمەدارانى عێراق، لەبارەى بوونى هێزەکانیان لەو وڵاتە و پارێزگاریکردن لە پێگەى خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئێران. . بەپێی ڕۆژنامەکە، یەکێک لە پێشنیازەکان تاوتوێکردنى پرسی زیادکردنى ژمارەى هێزەکانى ئەمریکایە لە هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتى هەرێم. . چەند سەرچاوەیەکى هەواڵگرى ڕونیانکردووەتەوە، پێشنیاز هەیە بۆ دروستکردنى خاڵ و بنکەى سەربازى لە نزیک سلێمانى و باشورى هەولێر و نزیک هەڵەبجە، بەجۆرێک ژمارەى هێزەکانى ئەمریکا لە 500 سەربازەوە بۆ دوو هەزار سەرباز بەرزبکرێتەوە، لەگەڵ مانەوەى پێنج هەزار سەرباز لە عێراق. . ڕۆژنامەکە لەزارى چەند سەرچاوەیەکى دیبلۆماسییەوە باسى لەوەکردووە، زیادکردنى بوونى سەربازى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان، بۆ پارێزگاریکردنە لە بنکە سەربازییەکان لەهەر مەترسییەک. . بەپێی ڕۆژنامەکە، پرسی مانەوەى سەربازى ئەمریکا لە عێراق، تەوەرێکى سەرەکى هەردوو کۆبوونەوەکەى ترەمپ بووە لە داڤۆس لەگەڵ هەریەکە لە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم. . دواى بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق لەسەرەتاى ئەم مانگەدا بۆ کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکان لەنویاندا هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق، بەرپرسانى ئەمریکا چەندینجار جەختیان کردووەتەوە لەوەى ئەو پرسە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ ناکەن. . هەروەها دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا هەڕەشەى سەپاندنى سزاى کردووە بەسەر عێراقدا، ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێبکات.