گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەنجومەنى پیران دەسەڵاتى بڕیاردانى شەڕ لەلایەن ترەمپەوە دژى ئێران سنوردار دەکات

2020.01.25 - 14:16
ئەنجومەنى پیران دەسەڵاتى بڕیاردانى شەڕ لەلایەن ترەمپەوە دژى ئێران سنوردار دەکات
ناس کورد- لیژنەى پەیوەندییە دەرەکییەکانى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکا ئاشکرایکرد، ژمارەیەک لەبەرپرسانى باڵاى وەزارەتى دەرەوە، وتەى خۆیان پێشکەشى لیژنەى کاروبارى ڕاویژکارى نهێنى دەکەن لەسەر دۆسیەى ئێران، لەگەڵ هەوڵەکان بۆ گەڵاڵەکردنى یاسایەک بۆ ئەوەى بڕیارى هێرشکردنە سەر ئێران لەلایەن ترەمپەوە سنوردار بکرێت. . ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، برايان هۆک نێردەى ئەمریکا بۆ کاروبارى ئێران یەکێکە لەو کەسانەى کە ئەم هەفتەیە وتەى خۆى پێشکەشدەکات. . بەرپرسانى ئەنجومەنى پیران باسیان لەوە کردووە، پێدەچێت دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێک بدرێت لەبارەى دەسەڵاتەکانى ڕاگەیاندنى شەڕ لەگەڵ ئێراندا بەڵام وردەکارى زیاتریان لەسەر ئەوە  نەدرکاندووە. . پێشتریش ئەنجومەنى نوێنەران کە دیموکراتیەکانى تێیدا زۆرینەن لەبەرژەوەندى ڕێگریکردن لەترەمپ بۆ هەڵگیرسانى شەڕ لەگەڵ ئێراندا دەنگیاندا، ئەوەش دواى گرژبونەوەى بارودۆخى سیاسى نیوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆى کاردانەوەکانى ئێران لەتۆڵەى کوشتنى قاسم سولەیمانیدا. . پڕۆژە بڕیارە نوێیەکە شەڕێکى سەخت دەخاتە ناو ئەنجومەنى پیرانەوە کە کۆمارییەکان تیدا زۆرینەن لەسەر پرسى لێکۆڵینەوە لەترەمپ. . مایک لیى سنتاتۆرى کۆمارییەکان ڕایگەیاندووە، ئەو پڕۆژە بڕیارە "خراپترین دۆخە" کە لەماوەى نۆ ساڵدا لەئەنجومەنى پیراندا بیستویەتى، لانیکەم لەپرسى سەربازییدا پشتیوانى چاکسازیکردن لەدەسەڵاتەکانى شەڕدا دەکات.