گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەپارەی کێ هاتى و چۆن پەیداتکرد؟

ڤیدیۆ..وەزیرێکى پێشوو لە داڤۆس چى بەسەرهات؟

2020.01.25 - 12:29
ڤیدیۆ..وەزیرێکى پێشوو لە داڤۆس چى بەسەرهات؟
ناس کورد –   وەزیرێکی پێشووی لوبنان لەبەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا لە میانەى کارەکانى کۆڕبەندى داڤۆس لە سویسرا ڕوبەڕووى دۆخێکى چاوەڕواننەکراو بوویەوە، کاتێک پرسیارى تایبەت بە خەرجى چوونى لێکرا بۆ کۆڕبەندەکە. . لەمیانەى کۆڕبەندەکەدا، کەناڵی CNBCی ئەمریکی دیبەیتێکی تایبەتی سیاسی لەسەر ڕەوشی جیهان ئەنجامدا و ژمارەیەک وەزیری حکومەتەکانی وڵاتان بەشدارییان لە دیبەیتەکەدا تێداکرد. . یەکێک لەو وەزیرانەی بەشداریکردبوو، جوبران باسیل، وەزیری پێشوی دەرەوەی لوبنان بوو، کە هاوکات سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانی ئازادی لوبنانیە، بەڵام لە ئێستادا هیچ پۆستێکی حکومی لە وڵاتەکەی نەماوە. . پێشکەشکاری بەرنامەکە هادی گامبل پرسیارى لە وەزیری پێشووی دەرەوەی لوبنان کرد پێی وت "چۆن هاتویت بۆ داڤۆس؟"، لە وەڵامدا جوبران باسیل بە پێشکەشکارەکە دەڵێت "ئەی تۆ چۆن هاتویت؟" . دواتر پێشکەشکارەکە پرسیار لە جوبران دەکات و دەڵێت "ئایا بەفڕۆکەى تایبەت هاتویت بۆ داڤۆس بەپارەی کێ دابینت کردووە و چۆن توانیوتە بەشداری کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس بکەیت، لەکاتێکدا موچەی مانگانەی ئەو کاتەی کە وەزیر بویت تەنها پێنج هەزار دۆلار بووە؟". .. جوبران باسیل توشی شڵەژان بووە و  لەوەڵامدا دەڵێت "من بەپارەی خۆم هاتوم بۆ داڤۆس"، بەڵام پێشکەشکارەکە وازى لێناهێنێت و زۆری لێدەکات بۆ ئەوەی وەڵامەکەی دەستبکەوێت، لە وەڵامیشدا جوبران دەڵێت "هاوڕێیەکم دەعوەتی کردوم و بەپارەی ئەو هاتوم و یەک لیرەم لەپارەی هاوڵاتییانی لوبنانی و موڵکی گشتی بەکارنەهێناوە". . پێشکەشکارەکەش لە وەڵامدا دەڵێت "خۆزگە ئێمەش هاوڕێیەکی ئاوامان هەبوایە". . لاى خۆیەوە، سیگرید کاگ وەزیری بازرگانی هۆڵەندا کە لەو دیبەیتەدا بەشداربووە وتی "حکومەتەکەی ئێمە بەهیچ شیوەیەک ڕێگەمان نادات کە هاوڕێی لەوجۆرەمان هەبێت". . قسەکانى باسیل کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە، هەزاران بەکارهێنەرى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لوبنان، لە فەیسبوک و تویتەر هاشتاگی "جوبران باسیل نوێنەرایەتی ئێمە ناکات"یان بڵاوکردووەتەوە و نیگەرانی خۆیان دەبڕیوە لەو سەردانە. https://www.youtube.com/watch?v=wHz4gAyWb2A