گه‌ڕان

Shadow Shadow

با گەنجەکانمان لەنێوان دوکەڵ و بۆمبدا بەدوای نیشتیماندا وێڵ نەبن

عەمار حەکیم دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکوەزیران دەخاتەڕوو

2020.01.24 - 23:31
عەمار حەکیم دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکوەزیران دەخاتەڕوو
ناس کورد – عەمار حەکیم داوا دەکات لایەنە عێراقییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەپێناوی عێراق دابنیشن بۆ چارەسەری کێشەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی کاتی. . ئەمڕۆ هەینی 24ی کانونی دووەمی 2020، عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پەیامیکی بۆ چارەسەری دۆخی عێراق لەژێر ناونیشانی "مێزی عێراق" بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "بێ گومان عێراق لەسەروو هەموو پارتە سیاسییەکان و پێکهاتەکانەوەیە و بەرژەوەندی گەلی عێراق لەپێش هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوەیە". . جەختیشیکردووەتەوە :پاراستنی سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی یەکپارچەیی خاکەکەمان کۆمەڵێک بنەمای جێگرن کە هەموومان لەسەریان ڕیککەوتوین، ئێمە دەپرسین ئایا دەبێت ئەم نیشتیمانە بریندارەمان بەوهەموو ئازارەی بینویەتی ئێستاش بکەوێتە ژێر کاریگەربی بەرژوەندییە حزبی و تایبەتیەکانیەوە و دوبارە بکرێتە قوربانی". . عەمار حەکیم لە پەیامەکەیدا دەڵێت "داوا لە هەموو برایانم لە سەرجەم لایەن سیاسییە جیاوازەکانی عێراق دەکەم کە کار بکەن بۆ ئەوەی عێراقییەکان دوربخەوە لە ئازاری و ناڕەحەتی، لەجێی ئەوە هەمومان کار بکەین لەسەر مێزی گفتوگۆ لەسەر مێزی عێراق بۆ چارەسەر کێشەکانمان و بەگفتوگۆ کێشەکانمان چارەسەر بکەین و سەرۆکوەزیرانی کاتی هەڵبژێرین". . حەکیم وتوشیەتی "با کۆبونەوەیەکی گشتی بکەین بۆ ئەوەی عێراقییەکان سەربخەین و بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنین بەوەی کە گەنجەکانمان زیاتر لە 100 ڕۆژە لە مەیدانەکان بوەستن بۆ نیشتیمانەکەیان بگەڕێن لەنێوان دوکەڵ و بۆمبەکاندا، با بەس بێت دەستاودەستکردن بە نەوەکانی نیشتیمانیان با بچنە سەر ڕێگای ڕزگاربوون".