گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەرێم چاودێرى ڤایرۆسە کوشندەکەى چین دەکات ڕێکارى پێویست دەگرینەبەر

2020.01.24 - 19:06
هەرێم چاودێرى ڤایرۆسە کوشندەکەى چین دەکات  ڕێکارى پێویست دەگرینەبەر
ناس کورد-   وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، وەک سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لەنزیکەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO چاودێری بڵاوبونەوەى ئەو ڤایرۆسە دەکەن کە لە چین بڵاوبووەتەوە و ڕێکاری پێویست دەگرنە بەر. . ماوەیەکە جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس توشبوون و چەندین کەسیش گیانیان لەدەستداوە. . وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "تاوەکو ئێستا ئەو زانیاری و ڕاسپاردانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە پێویست ناکات پشکنین و چاودێری لە فڕۆکەخانە و خاڵە سنورییەکان و شوێنە گشتیەکان بگیرێتەبەر". . ڕونیشیکردووەتەوە "ڕێکارەکان هەمان ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵ و خۆپارێزییە لە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا وەک پەتاگەری، زوو دۆزینەوە و جیاکردنەوە و چارەسەرکردن و هۆشیاری تەندروستی لە خۆپارێزی کەسی وەک زوو زوو دەست شووشتن، خۆ بەدوورگرتن لەشوێنی قەڵەباڵغ و داخراو لەگەڵ پاپەندبوون بە ئەتەکێتی کۆکین و پژمین وەک داپۆشینی دەم و لووت". . بەگوێرەی ڕێکخراوی جیهانی WHO، ئێستا 557 کەس لە چین بەو ڤایرۆسە توشبوون و 17 کەس مردوون و ڕێژەی کوشندەیی تا ئێستا 4٪ ە، جگە لە وڵاتی چین، لە چەند وڵاتێکی تری ئاسیا وەک یابان، کۆریا، تایلەند و سەنگاپورە حاڵەتى توشبوون لە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.