گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزارەتی دارایی هەرێم باس لە وادەى دەستپێکردنەوەى پلەبەرزکردنەوە و سەرەموچە دەکات

2020.01.24 - 14:33
وەزارەتی دارایی هەرێم باس لە وادەى دەستپێکردنەوەى پلەبەرزکردنەوە و سەرەموچە دەکات
ناس کورد- وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، دواکەوتنی بەشێک لە داخوازییەکانی پێشمەرگە و موچەخۆران پەیوەندی بەهۆی قەیرانی داراییەوە بووە و هەرکاتێکیش کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی تێپەڕین، ئەوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و سەرجەم موچەخۆرانیش دۆخی پلەبەرزکردنەوە و سەرەموچە و خودی موچەش ئاسایی دەبنەوە. . ئەمرۆ هەینی، 24ی کانونی دووەمی 2020، وەزارەتى دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى "ئەو هەڵمەت" بڵاوکردەوە کە "کراوەتەسەر وەزیری دارایی لەبارەى بەستنی بڕوانامە و دەرماڵەى خێزان و منداڵ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و کێشە کەڵەکەبووەکانی وەزارەتی پێشمەرگە." . لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت، "هەر ڕێنمایی و بڕیارێک لە وەزارەتى داراییەوە دەرچووبێت بەبێ ئاگاداری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە نەبووە، سەرجەم ڕێنماییەکانیش لەم کابینەیەدا دەرنەچووە و پەیوەندی بە کابینەکانی ترەوە هەیە."