گه‌ڕان

Shadow Shadow

سیستانی ڕەخنە لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت دەگرێت و هۆشداریش دەدات

2020.01.24 - 13:46
سیستانی ڕەخنە لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت دەگرێت و هۆشداریش دەدات
ناس کورد- لێڤەگەڕی باڵای شیعەکان پشتگیری خۆپیشاندانی ملیۆنی کرد و جەختیکردەوە لەوەى هاوڵاتیان مافی خۆیانە لە ڕێگەی خۆپیشاندانی ئاشتیانەوە ئەوەی بەباشی دەزانن بۆ پاراستنی سەروەری نیشتمان دور لە دەستێوەردانی دەرەكی دەرببڕن، هاوکات داوایەكیش لە سەرجەم لایەنەكانی عێراق دەكات. . لەو بارەیەوە، شێخ ئەحمەد سافی، نوێنەری لێڤەگەڕی باڵای شیعەكان لە وتاری ڕۆژی هەینیدا وتی، مەرجەعی ئایینی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە پێویستە چاكسازی ڕاستەقینە ئەنجام بدرێت كە گەل داوای دەكات و قوربانی لەپێناودا داوە. . ڕونیشیكردەوە کە "لێڤەگەڕ پێی وایە دواخستن و پشتگوێخستنی ئەو بابەتە دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان زیاتر روبەڕوی نەهامەتی ببنەوە و ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی لەوڵاتدا درێژە بكێشێت، پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ زۆر دواكەوتوە و لەماوەی دەستوری لایداوە، پێویستە سەرجەم لایەنەكان هاریكاری بكەن بۆ كۆتایی هێنان بەو پرسە، ئەویش لەسەر ئەو بنەمایانەی پێشتر باس كراون كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ كۆتایی هێنان بە تەنگژەكانی ئێستا." . باسی لەوەشكرد کە "جارێكی تر لێڤەگەڕی ئایینی داوا لە سەرجەم لایەنە عێراقیەكان دەكات قەبارەت مەترسیەكان كە لەم قۆناغەدا چواردەوی عێراقی داوە لەبەرچاو بگرن و لەسەر یەك هەڵوێست خۆیان یەكلایی بكەنەوە لە بابەتە سەرەكیەكان و بەرەنگاریە چارەنوسسازەكان، ئەوەش لە بەرژەوەندی گەل و ئێستا و داهاتوی عێراقدایە."