گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژمارەى دانیشتوان 39 ملیۆنی تێپەڕاندووە

13%ی دانیشتوانی سەرو 10 ساڵ لە عێراق نەخوێندەوارن

2020.01.24 - 13:36
13%ی دانیشتوانی سەرو 10 ساڵ لە عێراق نەخوێندەوارن
ناس کورد- بەپێی ئامارێکی وەزارەتى پلاندانانی عێراق، ڕێژەى نەخوێندەواری لەناو دانیشتوانی سەرو 10 زیادی کردووە و گەیشتووەتە 13%، ژمارەى دانیشتوانی عێراقیش 39 ملیۆنی تێپەڕاندووە. . ئەمڕۆ هەینی، 24ی کانونی دووەمی 2020، وەزارەتى پلاندانانی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە بەردەوامی چاودێری ئاست و ئاماری نەخوێندەواری دەکەین لەڕێگەی ئەنجامدانی ڕوپێویی مەیدانی و توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ئامارەکان بە هاوبەشی و هەماهەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت یونسکۆ." . دەشڵێت، "بەپێی دواین ڕوپێوی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق، ڕێژەى نەخوێندەواری لەناو دانیشتوانی سەرو 10 ساڵ زیاتر بووە و گەیشتووەتە 13%." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "ڕێژەکە لەناو ڕەگەزی مێینەدا زیاتر و گەیشتووەتە 18%، بەڵام لەنێوان ڕەگەزی نێرینەدا کەمیکردووە و بووە بە 8%." . "بەشێوەیەکی گشتی، 87%ی دانیشتوانی سەرو 10 ساڵ خوێندەوارن، ڕێژەکە لەناو ڕەگەزی مێینەدا 82% و لەناو ڕەگەزی نێرینەشدا 92%یە." . هەر بەپێی ئامارەکە، ژمارەى دانیشتوانی عێراق 39 ملیۆنی تێپەڕاندووە لە ساڵی 2019دا، نزیکەى 28 ملیۆنیان لە سەرو تەمەنی 10 ساڵییەوەن، بەپێی ڕێژەى نەخوێندەواریش لەناو دانیشتوانی سەرو 10 ساڵ کە 13%یە، ژمارەى ئەو کەسانەى کە نەخوێندەوان سێ ملیۆن و 700 هەزار کەسن.