گه‌ڕان

Shadow Shadow

خنکاندویەتی و خستوویەتییە ڕووبارەوە.. پیاوێک لەلایەن برای ژنەکەیەوە کوژرا

2020.01.24 - 08:39
خنکاندویەتی و خستوویەتییە ڕووبارەوە.. پیاوێک لەلایەن برای ژنەکەیەوە کوژرا
ناس کورد- دوێنێ هێزەکانی ڕوبەڕوبوونەوەى تاوان لە قەزای قەلعەسوکەر لە پارێزگای زیقار "کشف الدلالة"ـیان بۆ ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتییەک کرد کە دوای کوشتنی تەرمەکەى فڕێدرابووە ڕووبارەوە، تۆمەتباریش کەسێکی نزیکی خۆیەتی و دانی بە تاوانەکەدا ناوە کە تاوانەکەى بە هاوکاری خوشکەکەی کردووە. . لە ڕاگەیەنراوی پۆلیسی زیقاردا هاتووە کە "تۆمەتبار بە (ح . ع . ج) تەمەن 22 ساڵ هەستاوە بە کوشتنی برای خوشەکەکەى (زاواکەی) و خوشکەکەشی هاوکاری کردووە، پاش کوشتنیشی تەرمەکەى فڕێداوەتە ڕووبارەوە، هۆکارەکەش کێشەى کۆمەڵایەتی بووە." . ئاماژەى بەوەشکردووە کە "لە پڕۆسەى "کشف الدلالة"ی کەسە هاوتای دانپێدانانەکانی بووە و دادور بڕیاری زیندانیکردنی داوە، هاوکات فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو دەرکردووە بەپێی مادەى 406ی یاسای سزادانی عێراقی."