گه‌ڕان

Shadow Shadow

هێزێكی گەورەی ئەمریكا و هەسەدە بەرەو ڕێگای M4 جوڵێندران

2020.01.23 - 19:04
هێزێكی گەورەی ئەمریكا و هەسەدە بەرەو ڕێگای  M4 جوڵێندران
ناس کورد- هێزێكی گەورەی ئەمریكا و هێزەكانی سوریا دیموكرات "هەسەدە" لەسەر رێگەی M4 لەرۆژهەڵاتی سوریا بەرەو تەل تەمەر جوڵێندران و تائێستا دیار نییە هۆكارەكەی چییە. ، سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە، ئەو هێزەی ئەمریكا و هەسەدە لە شاری حەسەكەوە جوڵێندراون بەرەو رێگەی M4 و شارۆچكەی تەل تەمەر دەچن و  پێكهاتوون لەچەندین زرێپۆشی سەربازی و دەیان سەرباز. ، بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی RT ڕوسی بڵاویكردوەتەوە، فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بەئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوەو پارێزگاری لەو كاروانە سەربازییە دەكەن. ، ئەوەی جێی باسە، تائێستا دیار نییە هۆكاری جوڵاندنی ئەو هێزە گەورەیە چییە و هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی نزیك لە هەسەدەش زانیاریان لەسەر جوڵەی ئەو هێزە بڵاونەكردووەتەوە.