گه‌ڕان

Shadow Shadow

ته‌رمی به‌شێك له‌ قوربانییه‌كانی به‌له‌مه‌ نوقومبووه‌كه‌ی یۆنان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

2020.01.23 - 15:19
ته‌رمی به‌شێك له‌ قوربانییه‌كانی به‌له‌مه‌ نوقومبووه‌كه‌ی یۆنان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان
ناس كورد- وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی چه‌ند گه‌نجێك له‌قوربانیانی به‌له‌مه‌ نوقومبووه‌كه‌ی وڵاتی یۆنان، بڵاوكرده‌وه‌. . له‌ لێدوانه‌كه‌ی جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌ "ئێوارەی رۆژی هه‌ینی ٢٠٢٠/١/٢٤ کاتژمێر ٨:٤٥ ، تەرمی پێنج لە قوربانیانی بەلەمی نوقومبووی دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی". . به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ "هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان بکەن". .