کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- له‌میانه‌ی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆس، سه‌رۆككۆماری عێراق له شوێنی حه‌وانه‌ی پێشوازی له یەنیس ستولتنبرگ، ئه‌مینداری پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ ، كرد و له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق گفتوگۆیان كرد. . له راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆككۆمار ئاماژه به‌وه كراوه "لەمیانی دیدارەکەدا باس لە بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کرا". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لەگرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی کرایەوە، هەروەها تاوتوێی دۆخی ئەمنی و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە کرا. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه رونیده‌كاته‌وه، لەلای خۆیەوە ئەمینداری پەیمانی ناتۆ، دوپاتی پابەندبونی نێردەی مەشقپێکردنی ناتۆ-ی کردەوە سەبارەت بەمەشق و پشتیوانی سەربازی کە هێزە چەکدارەکانی عێراق پێویستیانە. .