گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەبارەی قسەكانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، برێت مەكگۆرك لۆمەی ترەمپ دەكات

2020.01.22 - 22:58
لەبارەی قسەكانی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، برێت مەكگۆرك لۆمەی ترەمپ دەكات
ناس كورد- برێت مەكگۆرك لە تویتێكدا لۆمەی ترەمپ دەكات بەوەی كە لە دیدارەكەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس، نەیتوانیوە جیاوازی لە نێوان باكوری سوریا و هەرێمی كوردستان بكات. . برێت مەكگۆرك، نوێنەری پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق لە تویتێكدا نوسیویەتی :"شتێكی باشە كە ترەمپ كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێم كردووە، لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بەڵام ئەوەیان خراپە كە ترەمپ وتی: (ئێمە نەوتەكە دەبەین)". . لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا مەكگۆرگ نوسیویەتی "پێدەچێت ترەمپ جیاوازیی نێوان باكوری سوریا و كوردستانی عێراق نەزانێت". . ئەم تویتەی برێت مەكگۆرك دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ لە میانەی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ترەمپ لە بەشێكی قسەكانیدا ڕایگەیاند "ئێمە نەوتمان هەیە و هەندێک سەربازمان بۆ پاراستنی نەوتەکە بەجێهێشتووە، چونکە ئێمە نەوتەکەمان بەدەستهێناوە و کاریش لەسەر ئەمە دەکەین و زۆر بەباشی پاراستوومانە".   .