گه‌ڕان

Shadow Shadow

چوار په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنه‌كه‌ ماوه‌

ئه‌نجومه‌نی سیاسی نەوەی نوێ سێ پەرلەمانتاری تری لە فراکسیۆنەکەی دەرکرد

2020.01.22 - 17:31
ئه‌نجومه‌نی سیاسی نەوەی نوێ سێ پەرلەمانتاری تری لە فراکسیۆنەکەی دەرکرد
ناس كورد- ئه‌نجومه‌نی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا، سێ په‌رله‌مانتاری تری فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركرد و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات"ئەو سێ پەرلەمانتاره‌ی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەنەبوون دەستبەرداری خانەنشینی بن، لە فراکسیۆن و جوڵانەوەکەش دەرکران". . له‌ راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی سیاسی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "سێ پەرلەمانتاری دیکە لە جوڵانەوەکە دەرکران بەهۆی جێبەجێنەکردنی داوای جوڵانەوەکە بۆ دەستبەرداربوونی خانەنشینی". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ :"سێ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئاگاداركرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی بن و داوامانلێکردن نوسراوی فه‌رمیی بكه‌ن بۆ په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بوون ئه‌و كاره‌ بكه‌ن". . ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئه‌م سێ کەسە تا پێش کۆنگرەی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ هیچ كاتێكدا نه‌ له‌ میدیا، نه‌ له‌ فه‌یسبوك و سۆشیال میدیای خۆیان نه‌ به‌ نوسراوی فه‌رمی رایاننه‌گه‌یاندووه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نه‌ماون". . جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ "ئەو سێ پەرلەمانتارە ته‌نها بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی داوای جوڵانه‌وه‌كه‌ كاتێ لەبەردەم رای گشتییدا داوای لێکردن ده‌ستبه‌رداری خانه‌نشینی بن، ئه‌و گه‌مه‌ ناشیرینە ده‌كه‌ن و خۆیان له‌ ناوه‌ڕۆكی داواكه‌ ده‌دزنه‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداربوونه‌ له‌ موچەی خانه‌نشینی، بۆیە لە لایەن ئێمەوە ئەو سێ پەرلەمانتارە دەرکراون". . رۆژی (دوشه‌ممە)ی ڕابردوو‌ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ‌ و فراكسیۆنی جوڵانه‌وه‌كه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئەنجامدا و داوایان له‌ سێ په‌رله‌مانتاری جوڵانەوەکەیان كرد "له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا یان ده‌ستبه‌رداری موچەی خانه‌نشینی بن، یاخود له‌ جوڵانه‌وه‌كه‌ و فراكسیۆنه‌كه‌ ده‌رده‌كرێن". . دوابەدوای كۆنگره‌كه‌ هەر سێ پەرلەمانتار (مەم بورهان قانع، سیروان بابان، دیاری ئەنوەر) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد ئەوان ماوەی چەند مانگێکە پەیوەندییان بە فراکسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ نەماوە. .