گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەر ئۆتۆمبێلێک دەیەوێت بچێتە ناو بەفر ئەم ڕێنماییانەى پێویستە

2020.01.22 - 11:26
هەر ئۆتۆمبێلێک دەیەوێت بچێتە ناو بەفر ئەم ڕێنماییانەى پێویستە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لە چوونەدەرەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەڵێت، پێویستە پێداویستییەکانی ناو چوونە بەفر بەکاربهێنن. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی کانونی دووەمی 2020، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە ئەمرۆ و چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی ناوچە شاخاوی و بەفراوییەکان دەکەن کە پێویستە هۆشیار و ئاگادار بن چونکە سەرمایە و ڕێگاکانیش دەیبەستێت." . دەشڵێت، "لەکاتی چوونی هەر شۆفێرێک پێویستە زنجیر لە تایەکان ببەستێت، بە ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکس نەبێت هاتوچۆ نەکەن، لەکاتی بوونی شەختە و بەستنی ڕێگاکەش زۆر بە وریایی و لەسەرخۆیی شۆفێری بکەن." . ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لەدوای ئەم شەپۆلە بەفرە، بایەکی سارد ڕوو لە ناوچەکان دەکات و پلەکانى گەرما زۆر دادەبەزن، بۆیە شەختە و بەستەڵەک لەسەر ڕێگاکان دروست دەبن و زۆر مەترسیدار دەبن."