گه‌ڕان

Shadow Shadow

فەرماندەیەکى سەربازى ئێران کوژرا

2020.01.22 - 10:31
فەرماندەیەکى سەربازى ئێران کوژرا
ناس کورد-   فەرماندەیەکی هێزی بەسیجی سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران لەلایەن کەسانى نەناسراوە کوژرا. . میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، عەبدولحسێن مەجدەمی، فەرماندەی هێزی بەسیجی دارخوێن سەر بە شاری ئەهواز کاتژمێر دووى بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە پەلامارێکی چەکداریدا کوژراوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو فەرماندە سەربازییە لەناو ماڵەکەیدا بەچەکى کڵاشینکۆف تەقەى لێکراوە و دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە. کوژرانى ئەو فەرماندە سەربازییەى ئێران دواى کەمتر لە 20 ڕۆژ دێت لە کوژرانى قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە.