گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژمارەى سەربازە بریندارەکانى ئەمریکا بەهۆى هێرشە موشەکییەکەى ئێرانەوە بەرزبووەوە

2020.01.22 - 08:23
ژمارەى سەربازە بریندارەکانى ئەمریکا بەهۆى هێرشە موشەکییەکەى ئێرانەوە بەرزبووەوە
ناس کورد-   فەرماندەیی ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا، بەرزبوونەوەى ژمارەى بریندارانى سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لەلایەن ئێرانەوە ڕاگەیاند. . وتەبێژێک بەناوى فەرماندەییەکە ڕایگەیاند، ژمارەیەک سەربازى دیکەى ئەمریکى ڕەوانەى نەخۆشخانەى سەربازى کراون لە ئەڵمانیا، بۆ ئەنجامدانى پشکنین و وەرگرتنى چارەسەرى پێویست. . فەرماندەیی ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا، هەفتەى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، 11 سەربازى ئەمریکى برینداربوون بەهۆى هێرشکردنە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لەعێراق لەلایەن ئێرانەوە. . هێرشەکەى ئێران کە لە هەشتى ئەم مانگەدا ئەنجامیدا، وەڵام بوو بۆ کوشتنى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە.