گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەبێت ئەمساڵ زیادەى سەر کارتی مۆبایل نەمێنێت چونکە نوێ نەکراوەتەوە

2020.01.21 - 23:32
 دەبێت ئەمساڵ زیادەى سەر کارتی مۆبایل نەمێنێت چونکە نوێ نەکراوەتەوە
ناس کورد- ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاند، لەئێستادا ئەو باجەى لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت و بلیتی فڕۆکە هەیە نایاساییە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەى گشتیی ساڵای پێشوودا بووە، ئێستا دەبێت لاببرێت. . ئەمرۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک دەڵێت، "بەهۆی ئەوەى یاسای بودجە هەموارنەکراوەتەوە و یاسای ساڵی 2019یش کۆتایی هاتووە، بۆیە دەبێت حکومەت ئەو زیادەیە وەرنەگرێت و کۆمپانیاکانى پەیوەندیش ئەو زیادەیە نەخەنە سەر کارتەکان." . دەشڵێت، "بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەى گروپی (واتسئەپ) لیژنەى داراییەوە سەرۆک و ئەندامانم ئاگادارکردووەتەوە و وەڵامەکەشم وەرگرتووەتەوە." . ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە پۆستەکەیدا وێنەى ئەو نامانەى داناوە کە لە واتسئەپەوە بۆ سەرۆک و ئەندامانى لیژنەکەى ناردووە و تێدا، هەیسەم ڕەمەزان جبوری، سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، "بەڵێ لەلایەن دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە ئاگادارکراوینەتەوە و دەمەوێت کۆبوونەوەیەکمان هەبێت بۆ بڕیاردان لەو بارەیەوە."  

لە لایەکی ترەوە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانلەڕێگەى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە داوای کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل دەکات.

.

ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، نوسراوێکیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردووه‌بۆ ئەوەى ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بکرێت و تێیدا داوای کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل بکات."