گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەیانی تریش بریندار بوون

لە دوو رۆژی ڕابردوودا 10 خۆپیشاندەر لە شارەکانی عێراق کوژراون

2020.01.21 - 20:59
لە دوو رۆژی ڕابردوودا 10 خۆپیشاندەر لە شارەکانی عێراق کوژراون
ناس کورد- کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری بەرکەوتووانی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئاشکراکرد کە 10 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون. . بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە بەغدای پایتەخت چوار خۆپیشاندەر کوژراون و 85ی تریش برینداربوون، هاوکات 36 خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون. . کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای دیالە خۆپیشاندەرێک کوژراوە و سێ خۆپیشاندەریش برینداربوون، لە پارێزگای بەسرەش سێ خۆپیشاندەر کوژراون و خۆپیشاندەرێکیش برینداربووە و 22یش دەرستگیرکراون، هەروەها 24 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون. . دەشڵێت، لە پارێزگای زیقار هەشت خۆپیشاندەر برینداربوون، هەروەها لە کەربەلا دوو خۆپیشاندەر کوژراون و 18ی دیکەش برینداربوون، 30 کەسیش دەستگیرکراون. . ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، خۆپیشاندانەکانی شارە جیاوازەکانی عێراق کڵپەی کردەوە و خۆپیشاندەران بەشێک لەڕێگاکانیان داخست و هەروەها دەرگای دامودەزگاکان لەحیم دەکەن، بەوهۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو.