گه‌ڕان

Shadow Shadow

سەرجەمیان نوێ دەکرێنەوە

وادەى ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەى فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشکراکرا

2020.01.21 - 20:39
وادەى ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەى فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشکراکرا
ناس کورد- سۆران عومەر ڕایگەیاند، بەرپرسانی وەزارەتى دارایی پێی ڕاگەیاندوون کە ئەمڕۆ کۆتا وەجبەى ناوی فەرمانبەرانی گرێبەستیان نوێ کردووەتەوە و سبەینێش ڕایدەگەیەنن. . سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "وەزارەتی دارایی ئاگاداری کردمەوە ئەمڕۆ کۆتا وەجبەی گرێبەستەکانیان بۆ ساڵی 2020 نوێ کردووەتەوە و سبەینێ ڕایدەگەیەنن". . وتیشی: "بەوپێیە بێت سەرجەم گرێبەستەکان نوێکراونەتەوە و ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییش لە وەڵامی نوسینێکی مندا بووە دەربارەی هەندێک مەترسی لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان". . پێشتر، سۆران عومەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "دواخستنی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست مەترسی ئەوەی لێدەکرێت کە حکومەت بیەوێت سەرجەم گرێبەستەکان نوێنەکاتەوە، بۆ ئەوەی دواتر هەموویان نەکات بە بە هەمیشەیی". . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد: "چیتر ئەو مەترسییە بوونی نەما"، دەربارەی کارەکانی حکومەتیش بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ئەوەی خستەڕوو: "بە وتەی خۆیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیارییەکانن و هێشتا تەواو نەبوون". . هەر لەوبارەیەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی کرد و داوایکرد، کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی ڕێکخەن بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە پێشنیازی پڕۆژەبڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست، بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە بڕیاری فەرمانبەرانی گرێبەست بکات و دواتر دەنگ بە پڕۆژەکە بدات.